‌ئەستێرەیەکى ڕیال مەدرید دەرگا بە ڕووى مانچستەر سیتی دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئیدواردۆ کاماڤینگای ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید ئامادەیە لە ژێر سەرپەرشتى پیپ گواردیۆلا یارى بکات

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردۆتەوە، کاماڤینگا زۆر دڵخۆشە بە یاریکردن لەژێر دەستی پیپ گواردیۆلا 

کاماڤینگا لەم وەرزەدا ماوەی یاریکردنی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەوە سنووردار بووە، بەڵام لە دوای چاکبوونەوەیەوە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەشداری نەکردووە، لە کۆی ٢٧ یاریی بە گشتی تەنها ١٦ یاری یارى کردووە

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ڕیال مەدرید بە کەمتر لە 70 ملیۆن پاوەند ڕێگە بە کاماڤینگا نادات بڕوات.

کاماڤینگا تەمەنی 22 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی حوزەیرانی 2029 کۆتایی دێت.


AM:10:15:19/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌