‌ئیمباپێ لە بارەی پەیوەندییەکانی خۆی و خلێفیەوە هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-


ئیمباپێ لە بارەی پەیوەندی خۆی و ناسر خلێفییەوە دێتە دەنگ ودەڵێت کێشەمان نیە

ئیمباپێ لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناسڕ خلێفی دەڵێ هیچ کێشەیەک لە نێوانماندا نییە، بابەتی شایستەکانی دارایی بەمزووانە چارەسەر دەبێت، لە کۆتاییدا حەفت ساڵ یاریم بۆ پاریس کرد و کاتێک خلێفی دەبینم، دەوقەی لەگەڵدا دەکەم. بە پێکەنینەوە گوتی؛ کاتێک دەیبینم تف لە دەستم ناکەم.

ئیمباپێ دەشڵێت: دەستپێکەکەم لەگەڵ ریال مەدرید قورس بوو، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانیان لە بردنەوەی نازناوی یۆرۆ.
لە کۆتایشدا ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە وتی: هەڵەی وەرزی رابردوو دووبارە ناکەمەوە، چونکە هەمووان پێیان وابوو، پاریس سانجێرمان لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە، کەچی ئێمە بە بۆڕووسیا دۆرتموند دۆڕاین و ماڵئاواییمان کرد. ئێستا سەرنجی تەواوم لەسەر یارییەکەی ئارسیناڵە.


PM:12:12:18/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌