لێدوانی زیدان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ
        .jpg) 
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ستایشی كلوپ و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌كات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه قسه له‌سه‌ر محمه‌ده سهلاَح یش بكات.
	
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ زیدان وتی: 180 خوله‌كی یارییه‌كه  یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی داهاتوو یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، بهلاَم ئێمه ته‌نها بیرمان لای یارییه‌كه‌ی سبه‌ینێیه.
	
زیدان وتیشی: یارییه‌كی زۆر گرنگه به نیسبه‌ت ئیمه‌وه ، لیڤه‌رپوڵ نه‌ك هه‌ر له ڕووی هێرشبه‌رییه‌وه به‌هێزن ، به‌ڵكو له ته‌واوی هێڵه‌كانی یاریگادا یاریزانی ئاست به‌رزیان هه‌یه.
	
له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی 2018ش له كۆتایی چامپیۆنسلیگ زیدان وتی: ئه‌وه بوو به ڕابردوو ، ئێمه سه‌یری ڕابردوو ناكه‌ین و پێم وایه یارییه‌كی جیاواز ده‌بێت.
	
	
له باره‌ی كلوپیشهوه زیدان وتی : یه‌كێكه له ڕاههره گه‌وره‌كان و چامپیۆنس لیگی به‌ده‌سهێناوه وله‌سه‌ره‌تای كاری ڕاهێنهرایهتیمهوه سودم زۆر لێ وه‌رگرتووه .
	
له كۆتایشدا له باره‌ی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سهلاَح زیدان وتی: ئه‌و یاریزانی یانه‌كه‌ی ئێمه و له باره‌یه‌وه قسه ناكه‌ین.
 
        
        PM:03:40:05/04/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3588
 جار خوێنراوهتهوه