سكالۆنى باس له دوو یارى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و دۆخى مێسى ده‌كات
        .jpg) 
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
لیۆنێل سكالۆنى ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین جه‌ختده‌كاته‌وه كه مێسى باشترینه و ئاماده‌یی تیپهكهشى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگواى وبه‌ڕازیل نیشان ده‌دات.
		
بڕیاره له 26 و 30ى ئه‌م مانگه له میانه‌ى یارییه‌كانى پاڵاوتنى ئه‌مریكاى باشور بۆ مۆندیال  ئه‌رجه‌نتین ڕووبه‌ڕووى ئۆرۆگواى و به‌ڕازیل ببێته‌وه.
		
له لێدوانێكیدا سكالۆنى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه دوو یارى قورسیان له پێشه و به‌شێك له یاریزانه‌كانیش ئێستا ئاماده نین به‌ڵام تا كاتى یارییه‌كه زۆرى ماوه و تا ئه‌وكاته لیستى كۆتایی یاریزانه‌كان ئاشكرا ده‌كات .
		
سه‌باره‌ت به مێسیش سكالۆنى وتى : ئه‌و باشترینه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌و دوو یارییه و هیواداریشم هه‌ریه‌كه له لۆسیلسۆ وئۆكامبۆس وئهكۆنیا ونیكۆلاس گۆنزالێس له باشترین كاتى خۆیاندا بن.
		
له كۆتایشدا سه‌باره‌ت به داهاتووى ئه‌گوێرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه سكالۆنى وتى: هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیارىه ته‌واو له‌سه‌ر داهاتووى ده‌ده‌ین.
        
        AM:11:43:03/03/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1892
 جار خوێنراوهتهوه