دواجار ئینتەرمیلان سەبارەت بە لاوتارۆ پەیامێكى بۆ بەرشەلۆنە نارد
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
یانەى ئینتەرمیلان پەیامێك ئاڕاستەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەكات كە ئارەزووى گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى ئەو یانە ئیتاڵییە دەكات .
		
		
مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ ئینتەرمیلان 111 ملیۆن یۆرۆیە .
		
		
ئۆسیلۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەى ئینتەرمیلان پەیامێكى ئاڕاستەى یانەى بەرشەلۆنە كرد و لە ڕێگەى پێگەى سكاى سپۆرتەوە دەڵێت: لە ڕاستیدا تەنها ڕێگە بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانى لاوتارۆ مارتینێز  پێدانى مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەیەتى كە 111 ملیۆن یۆرۆیە . واتە ئەگەر بەرشەلۆنە لاوتارۆى دەیەوێت دەبێت 111 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەكەمان .
		
		
ئۆسیلۆ دەشڵێت: لە ئێستادا لەگەڵ هیچ یانەیەك لە گفتووگۆدا نین بۆ دەستبەرداربون لەو یاریزانە .
 
 
        
        PM:03:41:28/05/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									6024
 جار خوێنراوهتهوه