رۆژنامەنوسێكى بەناوبانگى ئیسپانى: باوكى مباپێ شتێكى گرنگى بە بەرشەلۆنە وتووە 
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
ئیدواردۆ ئانداى رۆژنامەنوسى بەناوبانگى ئیسپانى جەختدەكاتەوە كە وێڵفرید مباپێ باوكى یلیان مباپێ ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان بە بەرپرسانى بەرشەلۆنەى وتووە كە كوڕەكەى وەرزى داهاتوو روودەكاتە ریاڵ مەدرید .
		
		
ئیدواردۆ ئاندا لە بەرنامەى بەناوبانگى چرینیگیتۆى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە بەرپرسانى بەرشەلۆنە لە دوو بۆنەدا باوكى مباپێیان بینیوە كە لە هەمان كاتدا بریكارێتى و بە بەرپرسانى یانە كەتەلۆنییەكەى راگەیاندووە كە بەهیچ شێوەیەك مباپێ ئارەزوو هاتن بۆ یانەى بەرشەلۆنە ناكات ، بەڵكو خەونى یاریكردنە لە ریاڵ مەدرید .
	
	
جێگەى ئاماژەیە لە ئێستادا مباپێ كێشەى لەگەڵ تۆخێلى راهێنەرى یانەكەى هەیە و ئەمەش هێندەى تر لە ریاڵ مەدریدى نزیكتر كردۆتەوە.
 
 
        
        PM:07:35:12/02/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									31840
 جار خوێنراوهتهوه