‌یانەی هەولێر سزایەکی توند دەدرێت.

وێستگە سپۆرت-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دوای لێکۆڵینەوەی لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی پاش یاری گەرمە و هەولێر و  یانەکەی قەڵا و منارە بە توندی سزا دەدات.

دوای ئەوەی یانەی هەولێر لە یاری ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق و بە دیاری کراوی لە هەفتەی حەوتەمی خولەکەدا لە یاریگای فرانسۆ هەریری ڕووبەڕووی گەرمە بووە و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 پێ دۆڕان، لە پاش یارییەکە گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان چەند هاندەرێکی یانەکە لەگەڵ هاندەرانی یانەی گەرمە کە ئەمەش لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی و شەقامی وەرزشی کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە، لیژنەی ڕێکارەکانی فیدراسیۆنەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد. 

دواتر و دوای بینینی ڕاپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکە کە تیایدا ئامادە بە دەستێکی ئاژاوە گێڕی کرابوو لە لایەن هاندەرانی یانەی هەولێرەوە لیژنەکە بڕیاری سزادانی یانەی هەولێری دا. 

بڕیارەکە خۆی لە چەند شتێکدا دەبینێتەوە، یەکەمیان دەبێت یانەی هەولێر لە سێ یاری داهاتوودا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاری بکەن و بێ بەش دەبن لە مافی یاری کردن لە ناو یاریگای خۆیاندا. 

لە بەشێکی تری سزاکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە چیتر نابێت ببینرێت کە سەفین یاسینی سەرۆکی یانەی هەولێر لە ناو هاندەرانی یانەکەدا ببینرێت و ئەگەر بچێتە ناو هاندەرانەوە ڕەنگە سزایەکی توندتر بەسەر یانەکەدا بسەپێندرێت. 

چاوەڕوان دەکرێت ئیدارە و بەرپرسانی یانەی هەولێر تانە لە بڕیاری سزاکە بدەن و داوای پێداچوونەوە بکەن. 




PM:03:28:16/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌