یانەی هەولێر بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی و لە مینای بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەستێرەکان، یانەی هەولێر بە ئەنجامی 2-0 لە مینای بردەوە و بووە خاوەنی 10 خاڵ.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی هەولێر لە ناو یاریگای فرانسۆ هەریریدا میوانداری یانەی مینای کرد.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە یانەی هەولێر بە پشبەستن بە یاریگا و هاندەر باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 19 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، دواتریش هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هاوسەنگییەکی باشتر لە یارییەکەدا بەدی دەکرا، بەڵام یاریزانانی هەولێر دووبارە گورزی خۆیان وەشاند و لە خولەکی 79 دا گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و سەرەنجام هەولێر بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
بەو بردنەوەیش یانەی هەولێر بەردەوامی بە ئەنجامە باشەکانی دا و لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
AM:11:38:01/09/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه