دواین لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال ڕاگەیەندرا.
وێستگە سپۆرت-
گراهەم ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دواین لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیالی 2026 ئاشکرا کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گراهەم ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، وەک هەر هەڵبژاردەیەکی تری بەشدار لە مۆندیال، دواین لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئاشکرا کرد کە لە 26 یاریزان پێکهاتووە.
لە لیستەکەدا ڕاهێنەرە بەڕازیلییەکە چەند شتێکی چاوەڕوان نەکراوی کردووە کە چەند یاریزانێکی دوور خستووەتەوە و چەند یاریزانێکی بانگهێشتکردووە کە لە شەقامی وەرزشی عێراقی کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە.
گراهەم ئارنۆڵد لە لیستەکەدا بانگهێشتی پیتەر گۆرگیسی هێرشبەری یانەی دهۆکی نەکردووە ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە هێرشبەرەکەی دهۆک لەم وەرزەدا سێیەم گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێراقە و ئاستێکی نمونەیی پێشکەشکردووە.
لە هەمان کاتدا ڕاهێنەرەکە کومەیل سەعدی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر و داریۆ نامۆ و یوسف نەسڕاوی و قوقیە و ئەحمەد مەکەنزی و مەیسەم جەباری دوورخستووەتەوە.
یاریزانە بانگهێشتکراوەکانیش ئەمانەن :
گۆڵپارێز ( فەهد تاڵب، جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل )
بەرگریکاران ( ئاکام هاشم ، مەناف یونس، حسێن عەلی، زەید تەحسین، ڕێبین سولاقا، میرخاس دۆسکی، ئەحمەد یەحیا، مستەفا سەعدون، فرانس پیتەرس )
ناوەڕاستکاران ( زەید ئیسماعیل، ئەمیر عەماری، کیڤن یەعقوب، زیدان ئیقبال، ئەیمار شێر، یوسف ئەمین، ئیبراهیم بایش، ئەحمەد قاسم، مارکۆ فەرەج، عەلی جاسم ).
هێرشبەران ( عەلی حەمادی، موهەنەد عەلی، ئەیمەن حوسێن، عەلی یوسف)
وە ئەوەی بەدی دەکرێ لە لیستی کۆتایدا شەش یاریزانی بە ڕەگەز کورد بەدی دەکرێن کە ئەوانیش ( ئاکام هاشم، مارکۆ فەرەج، یوسف ئەمین، میرخاس دۆسکی، ڕێبین سولاقا، ئەیمار شێر) ە.
بڕیارە لە 11 ئەم مانگەدا یارییەکانی مۆندیالەکە دەست پێبکات و هەڵبژاردەی عێراقیش هاوشانی فەڕەنسا و نەرویج و سەنیگال، لە یەک کۆمەڵەدان.
PM:08:34:01/06/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه