‌دهۆک و هەولێر بردیانەوە و نەورۆز و زاخۆش یەکسان بوون.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی هەولێر و دهۆکیش لە تەڵەبە و نەجەفیان بردەوە و نەورۆز لەگەڵ قوەجەوییەدا یەکسان بوو زاخۆش بەرامبەر نەفت دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

دوێنێ لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 31 ی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا چەند یارییەک بەڕێوەچوون.

لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی زاخۆ بووە میوانی یانەی نەفت و نەیتوانی یارییەکە لە سوودی خۆی کەلا بکاتەوە و بە ئەنجامی 1=1 یەکسان بوون و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا. 

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی هەولێر لە ڕووبەڕووبونەوەیەکی بەهێز و گەرمو گوڕدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی تەڵەبە بووەوە، یانەکەی شاری قەڵاو منارە بە بەهێزی دەستیان بە یارییەکە کرد و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی خۆیان یەکلا بکەنە وە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنن. 

یارییەکی دیکە و لە شاری سلێمانی یانەی نەورۆز میوانداری یانەی قوە جەوییەی بەغدادی کرد، لە سەرەتادا یانەی نەورۆز گۆڵێکیان تۆمار کرد و باشتر دەرکەوتن بەڵام تایمی دووەم یانەی قوە جەوییە گەڕایەوە کەشی یارییەکە و گۆڵێ یەکسانیان تۆمار کرد، هەرچەندە بازەکانی بەغداد گۆڵێکی دیکەیان تۆمار کرد بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی ڕەتکردەوە و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات و یانەی نەورۆز خاڵەکانی لەگەڵ قوەجەوییەدا بەشکرد. 

یەکێکی تر لە یانە کوردییەکان کە یانەی دهۆک بوو ڕووبەڕووی یانەی نەجەف بوویەوە، دهۆک سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوو بەڵام توانی بە ئەنجامی 2-1 بردنەوە بەدەستبهێنێت و بە دڵخۆشییەوە بگەڕێتەوە. 

بەو ئەنجامانەش لە ئێستادا یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیبەندی خولەکەیەوە یانەی زاخۆ بە 51 خاڵ پلەی ئەوتەمە و نەورۆز 44 خاڵی هەیە و لە نۆیەمدایە و یانەی دهۆکیش بە 41 خاڵ لە پلەی یانزەیەمی ڕیزبەندییەکەدا گیرساوەتەوە. 


PM:12:05:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری