‌مۆنتێرى و ئینتەرمیلان یەکسان بوون

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەر میلان بە گۆڵێک لەگەڵ مۆنتێری یەکسان بوو

لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان، ئینتەر میلانی ئیتاڵی رووبەڕووی مۆنتێری مەکسیکی بوەوە.

لە تایمی یەکەم، پاش تێپەڕبوونی 25 خولەک یانە مەکسیکییەکە توانی گورزی خۆی بوەشێنێت و گۆڵی یەکەم لەرێگای سێرجیۆ رامۆسەوە تۆماربکات، پاش ئەوەی کوڕانی ئینتەر کەوتنە خۆیان و پاش چەند هێرشێک لە خولەکی 42 لە رێگای لاوتارۆوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەم، دووبارە کۆنترۆڵی تۆپ لەلای یانە ئیتاڵییەکە بوو بەڵام مۆنتێری تۆپیان زیاتر ئاراستەی گۆڵ کرد، سەرەڕای ئەمانەش هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە و یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی پێهات هەردوو تیپ بوونە خاوەنى خاڵێکى یارییەکە 


AM:10:37:18/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌