کوردبوون به‌که‌ڵکی چیدێت؟
عادل باخه‌وان
ئایا به‌ڕاستی چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ک له‌نێوان ته‌وێڵه‌ییه‌ک و زاخۆییه‌کدا هه‌یه ؟ چی قه‌ڵادزێیه‌ک به خانه‌قینیه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ؟ چ کۆلکه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌ربه‌ندیخانیه‌ک و دهۆکیه‌کدا هه‌یه ؟ ئایا ئه‌مانه یه‌ک خێڵ کۆیانده‌کاته‌وه ؟ بێگومان نه‌خێر . ئایا ئه‌مانه یه‌ک جۆر له ئاینداری کۆیانده‌کاته‌وه ؟
بێگومان نه‌خێر. ئایا قسه‌کردن به کوردیه‌کی چه‌ند له‌هجه‌یی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه له گشتێکی هاوبه‌شدابن ؟ بێگومان نه‌خێر...
ئایا ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌مان پێکه‌وه بڵێن "ئێمه کوردین" به‌سه بۆئه‌وه‌ی گشتێکی هاوبه‌شیان لێ‌دروستبکرێت ؟ بێگومان نه‌خێر...کوردبوون دۆخێکی سروشتی نیه، دیارده‌یه‌کی سروشتی نیه...کوردبوون له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی سیاسی و بیناکردنێکی سیاسی و گرێبه‌ستێکی سیاسی له‌نێوان هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ناویان هات و هه‌موو ئه‌وانه‌ش که ناویان نه‌هاتوه، جگه له جۆرێک له ڕاسیزم و له خێڵگه‌رایی سه‌ره‌تایی و پاشان له کۆمه‌ڵێک وه‌هم هیچی دی نیه. ته‌نها شتێک که ده‌توانێت کوردێکی له‌نده‌ن و کوردێکی پاریس و کوردێکی به‌غا و کوردێکی هه‌ولێر و کوردێکی که‌رکوک به‌یه‌که‌وه کۆبکاته‌وه گرێبه‌ستێکی سیاسیه، پرۆژه‌یه‌کی سیاسیه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ش کوردبوون هیچ مانایه‌ک نیه.
AM:11:06:16/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی