سەدام بۆچی لە کۆتا ڕۆژی ساڵ و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لەسێدارە درا

‌د.سەنگەر سەید قادر

سەدام بۆچی لە کۆتا ڕۆژی ساڵ و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لەسێدارە درا 

یان

 فیرعەون سەرپەرشتی لە سێدارەدانی سەدامی کردوە..

----------------
‎دیمەنەکانی بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ساڵی ٢٠٠٦ لە خەیاڵی زۆرینەی عێراقیەکاندا  ناسڕێتەوە، چونکە لە وو ڕۆژەدا عێراقیەکان بە دەنگی هەواڵێکی گرنگ و مێژووی بەخەبەر هاتن کە کۆتایهێنان بوو بە دکیڕاتۆرێک کە ماوەی٢٤ ساڵ سەرۆک کۆمار بوو  ئەویش سەدام حسین بوو

‎ئاماژەکانی لە سێدارەدانی سەدام:

‎سەدام حسین لە بەرواری ٢٠٠٦/١٢/٣٠ لە کۆتا ڕۆژی ساڵدا لە سێدارەدرا ئەمەش ئاماژە بوو بۆ کۆتایهاتنی دەسەڵاتی ٣٦ ساڵەی بەعس لە عێراق و لە سێدارەدانیشی لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا بە شێوەیەکی هۆلیودی و سوکایەتی کردن بە جەستەکەی بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەبوو کە سەدام وەک ئاژەڵ کراوە بە قوربانی و کە پێشتر سەدان. هەزار لە خەڵکی عێراقی بە ئەنفال و لە سێدارەدان و کیمیاوی لەناوبرد

 هەڕوەها لەڕووی یاسایی و عورفی دادوەری عێراقەوە ئەگەر سەدام تەمەنی بگەشتایەتە ٧٠ ساڵ لە سێدارەدانی ئەستەم بوو چونکە عورفی دادوەری ڕێگە بە جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان نادات بەسەر کەسێکدا تەمەنی ٧٠ ساڵ بەرەوسەربێت

 
‎کێ سەدامی لە سێدارەدا؟

‎ لە ساڵی ٢٠٠٦ دۆخەکە بۆ ئەمەریکیەکان ئاڵۆز و پڕ کیشە بوو چونکە لەلایەک شیعەکان لە ڕێگەی میلیشیکانی جەیشیمەهدی و سونەکانیش لە ڕێگەی میلیشیا سونەکانەوە دژی سوپای ئەمەریکا دەجەنگان و سیاسیەکانی شیعە و کورد و سونە  ترسیان لەوە هەبوو ئەو دۆخە وا لە ئەمەریکیەکان بکات بیر لە گێڕانەوەی ڕژێمی بەعس بکەنەوە

‎بەڵام ئەوە تەنها وەهم و خەیاڵێکی ئەو سیاسیە تازانە بوو کە ترسیان لە کورسی و دەسەلاتیان هەبوو بێ ئاگا بوون لەوەی ئەمەریکا  پلانی کشانەوەی لە عێراق داڕشتبوو لە ساڵی ٢٠٠٦ بەهۆی زۆری زیانەکانی جەنگی عێراقەوە بۆیە دەبوو سەدام بە زوترین کات کۆتای بێبهێنرێت

‎بەڵام پۆڵ بریمەر حاکمی سەربازی ئەوکاتی عێراق  دەڵێ ئاگایان لە سێدارەدانی سەدام. نە بووە و دوای لە سێدارەدانی ئاگاداربوون لە سێدارە دانەکە، هەروەها نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی دا  بێ ئاگای خۆی لە سێدارەدانی سەدام ڕادەگەیەنێت و دەڵێ ( لە سیدارەدانی سەدام تاوان بوو نازانم چۆن لە سێدارە درا)

‎بەڵام دۆناڵد ڕامسفێڵدی وەزیری بەرگری ئەوکات ئەمەریکا  گێڕانەوەیەکی جیاواز تری هەیە و دەڵێ ( ئێرانیەکان لە ڕێگای میلیشیاکانیانەوە سەدامیان لە سێدارەدا چونکە ترسیانلە گەڕانەوەی هەبوو،  هەروەها ڕقێکی زۆری چەندین ساڵە لە نێوانیاندابوو.

‎فیرعەون سەرپەرشتی لە سێدارەدانی سەدامی کردوە ..!

‎بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧،  زاڵمای خەلیل زاد باڵوێزی ئەوکاتی ئەمەریکا لە عێراق داوای بینی منقژ ال فرعونی داواکاری گشتی دادگای کاتی تاوانەکانی کردوە کە سەر پەرشتیاری لەسێدارەدانەکەی کردوە

‎زاڵمای لێی پرسیوە بۆچی لەئیستادا لە سێدارەدراوە  و ئەوە کێشەی گەورە بۆ ئەمەریکا دروست دەکات چونکە سەدام دەیان هەزار لایەنگری هەیە ڕەنگە کاردانەوەیان هەبێت نناران 

‎لە وەڵامدا منقژ الفرعون بە زاڵمای خەلیل زادی ڕاگەیاندوە فەتوای لە سێدارەدان بۆسەدام دەرچوو بوو، و لەسەر ئەو کەسانەشی کە ئامادەی لەسێدارەدانەکەی بوون  فیرعەون ڕایگەیاندوە ١٤ بەرپرسی باڵای حکومی و حیزبی بوون لە نیویاندا موفەق ڕوبەیعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

‎بەڵام  بەڕای من ئەگەر گێڕانەوە و لێدوان و بەڵگەکان یەک بخەین دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەمەریکیەکان سەدامیان لە سێدارە نەداوە بەڵام دەیانویست کۆتای پێبهێنن بەجۆرێک هیچ بەرپرسیارێتیەک نەکەوێتە ئەستۆیان چونکە لە سێدارەدانی سەرۆکی وڵاتێک دەبوو بە هەڵەیەکی مێژووی و بەرپرسیارێتیەکی گەورە بۆ مێژووی ئەمەریکا

‎ هەر بۆیە ئاسان ترین ڕێگە کوشتنی سەدام بوو لەلایەن دوژمنەکانیەوە کە ئێران سەر سەخترینیان بوو، بۆیە ئەمەریکیەکان سەدام ڕادەستی میلیشیا شیعەکانی سەر بەئێران دەکەن. کە ئەوکات هیزێکی گەورەبوون لەناو حکومەت و لە گۆڕەپانی سیاسیدا، دڵنیابوو لەوەی لەماوەیەکی کەمدا سەدام لەناو دەبن و سیناریۆکەش وەک خۆی و لە نیمایشێکی هۆلیودی دا لە ٢٠٠٦/١٢/٣٠ جێبەجێکراو سەدام لە سیدارە درا


PM:10:19:11/08/2019

ئه‌م بابه‌ته 8324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی