جه‌ژن! له ده خاڵدا
ڕێبوار سیوەلی
(پێشكه‌شه به ناسیح مه‌وله‌ویزاده، كه هانیدام له‌مباره‌یه‌وه بنووسم)..
1. پێده‌چێت وشه‌كه كۆن و هاوبه‌ش بێت له نێوان كوردیی كۆن، فارسی و زمانی په‌هله‌ویدا: جشن، یان جه‌شن، كه پاشان له كوردیدا بۆته جه‌ژن، یان جێژن.
2. ئه‌گه‌ر وشه‌كه هاوبه‌ش بێت، ئه‌وه له هه‌رسێ زمانه‌كه‌دا خزمایه‌تیی مۆزیكیانه و مانایی له‌گه‌ڵ وشه‌گه‌لێكی تریشدا هه‌یه، وه‌ك: چاشنی، چشیدن، كه به مانای تام و تامكردن و چێژه‌كی دیت: جشن، چاشیدن و چێژ.
3. به‌م مانایه‌ش، جه‌ژن بۆنه‌یه‌كی چێژبه‌خشه و تیایدا مرۆڤ چێژ وه‌رده‌گرێ.
4. بۆی هه‌یه له سێ ئاستدا چێژ وه‌ربگرین: ئاستی جه‌سته‌یی، ئاستی ڕۆحیی، تێكه‌ڵێك له هه‌ردووكیان.
5. ئێمه له‌كاتی نانخواردن، یان هه‌رجۆره تامكردنێكدا ده‌توانین بێژین: به‌تام، یان به چێژ بوو. لێره‌دا وشه‌ی چێژ ئاماژه‌یه به چێژی جه‌سته‌یی و به‌تایبه‌تیش چێژێك كه له رێگه‌ی ده‌مه‌وه، یان جوین و تامكردنه‌وه، هه‌ستی پێده‌كه‌ین. ئه‌مه له‌كاتێكدا، بۆی هه‌یه ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی خواردنه‌كه‌ی تیا ده‌خورێ، بۆ ده‌روون و ڕۆحی مرۆڤیش چێژ به‌خش بێت.
چێژ به‌م مانا جه‌سته‌ییه‌ی وه‌بیرخه‌ره‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندیی غه‌ریزه‌ییانه‌ی بوونی مرۆیی ئێمه‌یه، كه جیامان ده‌كاته‌وه له بوونی گیایی و ڕووه‌كی. ئه‌ریستۆتالیس، ئه‌م جیاوازییه‌ی به ڕوونی باسكردووه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوونی ڕووه‌كیانه ده‌خاته پێش بوونی ئاژه‌ڵیانه‌وه و پێگه‌یه‌كی نزمتری بۆ قاییل ده‌بێت.
6. بینینه‌وه‌ی دۆستان هاوڕێیان، دیداری پیر و شێخ و پیاوچاك و دانایان، شادبوون به كه‌سایه‌تیه مه‌زن و خاوه‌ن نفوز و كاریزماییه‌كان، بینینه‌وه‌ی هاوڕێیانی زیندانی، شادبوونه‌وه به منداڵ و كه‌سوكاریش، هه‌موویان بۆیان هه‌یه چێژبه‌خش بن. لێره‌دا وشه‌ی چێژ باری مه‌عنه‌وی و ڕۆحیی هه‌یه و ئاماژه‌یه به ئاستێكی دیكه‌ی بوونی ئێمه، كه تیایدا چیژ نه‌ك هه‌ر خۆراكێكی جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵكو خۆراكه بۆ ڕۆح و جیهانی مه‌عنه‌وی ئێمه. بگره ئه‌م خۆراكه زۆریش گرنگتره له هه‌ر خۆراكێك، كه به‌هۆیه‌وه، زگی خۆمان تێر ده‌كه‌ین. بڕوانه كه‌سێ كه له پێناوی مه‌سه‌له‌یه‌كدا مانده‌گرێ له خواردن، به‌ڵام چێژ له ڕه‌هه‌ندی مه‌عنه‌ویی بڕیاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ. پێشمه‌رگه‌یه‌ك، خۆكوشتنی بۆ ده‌بێته چێژ، كاتێ دووژمن داوای ته‌سلیمبوونی لێده‌كات. قه‌شه ئاگۆستین، باسكردنی خوا به چێژێكی ڕۆحیی و مه‌عنه‌ویی گه‌وره ده‌زانێ. ڕۆڵان بارت له نامیلكه‌ی (چێژی ده‌ق/یان ئیرۆتیكای ده‌ق)دا، ڕسته‌یه‌كی به‌ناوبانگیی هه‌یه: ئه‌و ده‌قه‌ی له چێژدا و به چیژه‌وه به‌رهه‌مهاتبێ، له كاتی خوێندنه‌وه‌شیدا چێژبه‌خشه. هه‌رچه‌نده چێژی دووه‌م له‌لای بارت، مانایه‌كی ئیرۆتیكیانه‌ش وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام بێ په‌یوه‌ندیی نیه به چێژی مه‌عنه‌وی و ڕۆحییه‌وه.
7. جۆری سێیه‌می چێژ، چێژی ئیرۆتیكیه، كه وێڕای ئه‌وه‌ی چێژێكی دانسقه‌یه، ئاواش تێكه‌ڵێكه له چێژی جه‌سته‌یی و چێژی مه‌عنه‌وی و ڕۆحیی. لێره‌دا وشه‌ی ئیرۆتیك، به‌مانایه‌كی فراوان به‌كارده‌هێنم، نه‌ك بچووكی بكه‌مه‌وه له تێكه‌ڵبوونی سێكسیانه‌دا. بۆی هه‌یه سێكس له په‌راوێزی ئیرۆتیكادا ڕووبدات، به‌ڵام ئامانجی ئیرۆتیك، سێكس كردن نیه. چێژی ئیرۆتیكیانه، پتر چێژێكی سێمبوولیانه و ئاماژه‌یی و خوازه‌كارانه‌یه (ئیستیعاری)، نه‌ك جه‌سته‌یی و ماته‌ریاڵی، یان زاره‌كیی و كۆمه‌كی (مقعدی). چیژی ئاماژه‌یی پتر له زمان و فۆرمه‌كانی ده‌ربڕیندا به‌رجه‌سته ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌كردن، بێده‌نگی، هه‌ناسه‌دان، ئاخ و ئۆف، چاوه‌ڕوانیی، نیگا، ته‌ماشا، زمانی جه‌سته: (وه‌ك ڕاوه‌شاندنی ده‌ست، په‌نجه، سه‌ر، ئاوڕدانه‌وه، نیونیگا، غه‌مزه، ناز، عیشوه، تۆران، ئاشتبوونه‌وه، ڕه‌تكردنه‌وه، خۆلێلادان، به‌لادا تێپه‌ڕێن..) هه‌موو ئه‌مانه چێژی ئیرۆتیكیانه‌ی خۆیان هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو جه‌سته یان ئۆرگانه‌كان بخوازن، وه‌كئه‌وه‌ی سیكسكردن ده‌یخوازێت.
8. چێژی ئیرۆتیكی شتێكه له‌سه‌رووی چێژێكه‌وه‌یه كه ئێمه له پێگه‌ی ئاژه‌ڵیانه‌ی خۆماندا وریده‌گرین و چێژێكیشه له هه‌مان كاتدا خۆراكبه‌خشی رۆحیی ئێمه‌یه.
9. جه‌ژن، بۆنه‌یه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا، ئێمه به چێژه جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وی و ئیرۆتكیه‌كه‌ی ئاشنا ده‌كاته‌وه. جه‌ژن، بۆنه‌یه‌كی تیایدا بیر له ڕه‌هه‌نده جه‌سته‌یی و ڕۆحییه‌كه‌ییشی كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌كچۆن پڕه له ئاماژه‌ی سێمبوولیكی، یان ئیرۆتیكی. ئێمه له جه‌ژندا، چێژ وه‌رده‌گرین، تام ده‌كه‌ین، به‌كام ده‌گه‌ین.
10. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من سه‌رنجی ده‌ده‌م، جه‌ژناوجه‌ژن، چێژه مه‌عنه‌وی و ئیرۆتیكیه‌كان، شوێنی خۆیان بۆ تام و چێژه جه‌سته‌ییه‌كان چۆڵده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه، جه‌ژن له مانا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی دووركه‌وتۆته‌وه. جه‌ژنه‌كانی ئێمه تادێن، ده‌بنه بۆنه‌ی مه‌سره‌فكردنی بیبسی كۆلا و خواردنه‌وه غازییه‌كان، ده‌بنه جه‌ژنی زگ و جه‌ژنی ده‌م و زار، بۆ تامكردن، نه‌ك بۆ چێژبینین له پێكه‌وه‌بوون و تێركردنی ڕه‌هه‌نده مه‌عنه‌وییه‌كانمان له خۆراكه پێویسته‌كانی خۆی. كه‌سیش له‌مه ناڕازیی نیه، كه‌سیش ئاوڕ له‌م بچووكردنه‌وه‌ی جه‌ژن و كردنی به جه‌ژنی جویین و قووتدان، ناداته‌وه و كه‌سیش وردنابێته‌وه له‌م هه‌ژارییه ڕۆحیه‌ی ئێمه له جه‌ژنه مه‌عنه‌ویه‌كانماندا ئه‌زموونی ده‌كه‌ین.. هه‌ربۆیه‌شه، هه‌رچه‌نده ڕۆحی ئینسان به‌كه‌م تیر ده‌بێت، به‌ڵام تێرنه‌بوونی ئێمه نیشانه‌ی باڵاده‌ستی گه‌ده‌مانه به‌سه‌ر ڕۆحماندا.. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی تره بۆ هه‌ژاری.. هه‌ژارییه‌كی ترسناك.. ترسناكتر بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، كه له ئێستاوه خوێن و ڕۆح و جه‌سته‌یان پڕ ده‌كرێ له خواردنه‌وه‌ی غازیی و دواڕۆیشیان له بووكانه‌وه‌ی ئێسك و كرمۆڵبوونی ددان و خاڵیبوونه‌وه‌ی نیگایان له بینین..
پێویسته له چه‌ژنی داهاتوودا ئه‌هلی ئیمان، له‌م حه‌رامه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن و ئایین له ده‌م و گه‌ده بستێننه‌وه و هاوسه‌نگییه‌ك بدۆزرێته‌وه.. پێویسته حكومه‌تیش وه‌ك قه‌ده‌خه‌كردنی یارییه ئاگرینه‌كان، سنوورێك بۆ ئه‌م شاڵاوی كۆكاكۆلا و غازه‌مه‌نیه دابنێ.. ئه‌مه جۆرێكی تری جگه‌ره‌كێشانه، جۆرێكی تری داگیركاری. جۆرێكی تری تیركردنی ده‌م..
ئێمه له‌م جه‌ژنه‌دا سه‌لماندمان له باری مه‌عنه‌ویانه و ئیرۆتیكیانه‌ی جه‌ژن دووركه‌وتوینه‌ته‌وه و چێژی جه‌ژن، شوێنی خۆی به‌خشیوه به تامی ده‌م.. غه‌ریزه باڵاده‌ست بووه به‌سه‌ر ڕۆح‌دا، ئاره‌زووی خواردن، شه‌هوه‌تی تێرنه‌بوون، به‌سه‌ر مه‌یل و كامی ئیرۆتیكیانه‌دا..
جه‌ژنتان پیرۆز
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی
PM:02:13:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی