فشار لە یەکێتی ، نەک گلەیی لەپارتی
بەهێز حوسێن
لە سۆشیال میدیا و هەندێک ناوەندی ڕەسمی یەکێتی دەبینم کە یکێتییەکان گلەیی لە پارتی دەکەن لە چۆنێتی بەڕێوەبردنی حوکڕانێتی لەهەرێم و هەندێکیان داوای ئەوەش دەکەن کە یەکێتی لە حکومەت پاشە کشە بکات چونکە یەکێتی بەشدارە نەک شەریک و بڕیاردەر ، بەداخەوە هەندێک لەم داوا کارکەرانەش کادیری یەکێتین !.
خۆ بچوککردنەوەی یەکێتی ڵێرەوە دەستپێدەکات، کە هەرچی پێنەکرا بڵێت خەتەی پارتییە، ئاخر یەکێتی شەریکی ئەم حکومەتەیەو یەکەمی زۆنێکی گەورەیە (سلێمانی ) و سێ ئەوەندەی پارتی لەم زۆنە دەنگی هێناوە ،لە زۆنگی ئەولاش (هەولێر ) دەنگی دووەمی هێناوە، ئیتر خێرە خۆی بە برا بچوک بزانێت و هەر چاوەڕێی ئەمری برا گەورەی پارتی بکات.
دوای کۆنگرەی4 یەکێتی سەرکردایەتییەکی بز و گەنجی سەردەمیانەی هەیە و ئومێدێکی گەورەی لەسەر هەڵچنراوە ، دەستکراوەن لە بڕیار و پەبەند و چاو بەرەوژێری هیچ عەقد و پەیمان و بەڵێنی کەسی ترنین ، بە ئەسۆیەکی ڕوونەوە دەڕوانە ئایندە و پشتگیری بنکە و جەماوەری یەکێتیان هەیە ، کەواتە لەمەوپاش هەرچی بکرێت هەر ئەستۆی ئەوان دەگرێتەوە.
یەکێتیچیتر نابێت بڵێت حکومەت هی پارتییە و ئێمە بەشدارین ، تیمی یەکێتی چییان لە حکومەت وتراوە و جێبەجێنەکراوە ؟
پێویستە یەکێتی لە حکومەت مومارەسەی تەواوی دەسەڵاتی خۆی بکات و لە هەرڕێگرییەک لانی کەم دەتوانێت زۆنی سەوز ملکەچی بڕیاری تاکلایەنەیپارتی نەکات .
حکومە ماڵی دایکی کەس نییە گەر یەکێتی لێی ناڕازی بوو لێی بێتە دەرەوە ، بەڵکو یەکێتی هێزێکە دەتوانێت حکومەت هەڵبوەشێنێتەوە نەک لێی بێتە دەرەوە و بەجیبهێڵێت بۆ ئەوانی تر.
پارتی گەر دەیەوێت لە حکومەتدا بمێنێتەوە پێویستە مامەڵەی شەریکایەتی بکات .
، ئەگەر نا بڕیارەکانی تا دێگەڵە بڕ دەکەن ، بە پێچەوانەوە هەردوولا بڕیارین دەبێتە نیشتمانی و زۆرینەی ساختە دانراوی پەرلەمان بڕیاری نیشتمانی پێنادرێت .
لە سەردەمی قەیرانەکاندا پێویسە یەکێتی قسەییەکلایی کەرەوەی هەبێت و هربڕیارێکی ڕاگەیەنراویحکمەت بێ یەکێتی بە تورێکی قوڕاوی دانەنرێت .
یەکێتی یان دەبێت هەر ئەمە بکات ، یان دەبێت سەرکردایەتی گەنجی دوای کۆنگرەی 4 ، حیسابی نەمان بۆ خۆیان بکەن .. دڵنیام سەرکردایەتی نوێ تەسلیم بوون و پاشکۆیی قەبووڵ ناکەن .
PM:08:11:02/04/2020
ئهم بابهته 2608
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی