دەستوور لە خولی نوێی پەرلەمان دا

‌عەدنان مەلا ساڵح


دەستوور بە باڵاترین یاسا دادەنرێت لەوڵاتدا و هەموو ئەو یاســـایانەی کـــــە لە وڵاتــدا هەن دەبـێت لەگـــەڵ بڕگەو ماددەکانی دەســتووردا بگونجێ و پێچــــەوانەی نەبێت.

نوســـینی دەستوور پرسێکــی هەستـــیاری نیشــــتمانی و پەیمانێکـــی کۆمەڵایەتیەو کوردستانیش وەک هەرێمێـــک بەپێی ماددەی ۱۲۰ دەستوری هەمیشەیی عێــراق بۆ ســاڵی ۲۰۰٥ لە چوارچێـــوەی عێراقی فیــدڕاڵدا دەتوانــێت خاوەن دەستووری تایبەت بە خۆی بێت، لەو دەستورەدا دەتوانێت جۆری سیستمی حکومڕانی دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان دام و دەزگــاکانی دیاری بکـــات و ماف و ئازادییە کەســـی مەدەنی و سیاسیەکان مسۆگەر بکات، دەتوانرێت ماددەیەک تەرخـان بکرێـت بۆ مەســەلەی مافی چــارەی خۆنووســین و پێگەی یاسایی و ودەستووری هەرێمی پێ بتەوتربکرێت، لەڕێگەی دەستورەوە پایەکانی بەدامەزراوەییکردنی هەرێم ڕەنگڕێژبکرێت.

ساڵانێـــکە هەرێـــمی کوردســـتان لەبـۆشـــایی بــوونــی دەستورێکدایە، گرفتی زۆری لەنێوان پەیوەندی خەڵـــک و دەسەڵاتە گشتیەکان وپەیوەندی نێوان خودیدەسەڵاتەکانی ناو هەرێم دروست کردووە.

لەم ڕوانگــەیەوە جێی خۆیەتی پەرلەمانی نوێ بەرنامــــەی دانانی دەستورێک بکاتە کاری لەپێشینەی خۆی، جێی داخە لەساڵی ۲۰۰٥ ەوە دەستووری هەمیشەیی عێراق ئەومافــەی داوە بە هەرێم و کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ئاوا کەمتەرخەم بن لەئاست ئەو پرســـەو دانانـــی دەســـتوریشیان بەدەردی هەموو ئەو کارانە بردووە کە کراونەتە قوربانی بەرژەوەندی کەسی و حزبی.

بەپــێــی یاســـای ژمارە ۱۹ی ســـاڵی ۲۰۰٨ پرۆژە یاســـای دەستووری هەرێـــم لەلایەن پەرلـــەمانی کوردســتــانەوە پەسەندکراو بڕیاری لەسەردرا، پاش هەموارکردن لیژنەی بۆ پێکـــهێنرا بۆ پێداچـــوونەوە بە ماددەکان و نزیـــکەی ۳۰ ماددەشی پێداچوونەوەی پێداکرا.

هەروەها لەماددەی(۲) ی یاسای ژمارە(۱۹)ی ســـاڵی ۲۰۱۳ تایبەت بە درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم ئاماژە بە هەموارکردنی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان کراوە لەماوەیەکدا کە لە ۱۹ی ٨ی ۲۰۱٥ تێپەڕ نەبێت.

بەڵام دواتر دەرکەوتنی ململانێ و کێشەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم لیژنەکەی لەکارخست.
لەمەسەلەی پرسی دەستووردا نابێت هیچ لایەنێکی سیاسی بیری لای ئەوەبێت کراسەکە پڕ بەباڵای ئەو بدورێت ،بەڵکو ئەمە پرسێکی نیشتمانیەو پەیڕەوی ناوخۆی حزبێک نیە تاوەکو بەگوێرەی بیرو ئایـــدیای لایەنێکی دیـــاری کراو دابڕێژرێتەوە!.

لەگــەڵ ئەوەشــــدا بۆ دانانی دەســـتوور پێویســــتمان بەسازانی تەواوی لایەنەکانــەو پێویستە لەخۆبوردوانەو دڵسۆزانە کار ئاســـانی بۆ دانانی ئەو دەستوورە بـــکەن.

بۆیە پێویستە پەرلەمانی نوێ دانان و پەســەندکردنـــی دەستـورێک بکاتە پێشینەی کارەکانی کە لەگـــەڵ گیانی هاوچەرخ و سەردەم بگونجێ وسیستمێکی دیموکراسی و مەدەنی پەرلەمانی لەخۆ بگـــرێ وکوردستان لەبۆشــــایی دەستووری دەرباز بکات.


ماستەر لەیاسای گشتی


PM:03:23:19/02/2019

ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی