تەواوو بوو ..

‌رێبین هه‌ردی‌



سبەی ریفراندۆمەکە ئەکرێت...تێبینی چی هەبیت لەسەر ئەم پرۆسیە دواجار بۆ بە فاکتیکی واقعی و سبەی هەرچی دەنگ و باسی دنیایە باسی ئەوە ئەکەن کە گەڵی کوردستان ریفراندۆم ئەکات و دەنگی بە بەڵی دا یان نەخیر...ئەم ساتەوەختە هەرچۆنیک دروست بوو بێت و چی رەخنەمان لەسەری هەبێت، دۆخێک دێنێتە پێشی کە هەر هەمومان بە یەکەوە چ بەلی بین یان نەخێر، ئەکەوێنە یەک سەنەگەرەوە..چ بە خۆشی بیت یان ناخۆشی.

چ شەر بێت یان ئاشتی..من هەمیشە وتومە کێشە ناوخۆیەکانی خۆمان بۆ خۆمان بەس کە هاتنیە سەر کێشەی نیشتیمانی ئەبیت پێکەوە بین، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت ناحەزەکانمان بەیەک چاو تەماشامان ئەکەن..گەر پەلامارمان بدەن لەسەر ئەوە پەلامارمان نادەن کە دەسەلاتدارانیکی نادیموکرات و پێشێلکار و گەندەلکارمان هەیە. لەسەر ئەوە پەلامارمان ئەدەن کە کوردین و ئەمانەوێت جیا بینەوە..ئەم هەنگاوە هەڵە بیت یان راست..تازە بوو بە فاکتیکی بەردەمان...ئەم ساتەوەختە چیتر شانۆگەری نیە.

.روداوێکە کە رەنگە ببیتە هۆی جوڵاندنی دنیایەک رودای تر چ بە باش و چ بە خراپ..تیایدا چ سەرکەوین یان ژیر کەوین( خوا نەخواستە) پێکەوە تامی ئەکەین..من کە ئەمانە ئەڵیم هیچ ئەوەم لێ وون نەبووە کە ئەو هاوڕییانەی ئەڵین نەخیر گەر لە من نێشتیمانپەورەرتر ە دڵسۆزتر نەبن، ئەوا بە هێچ شیوەیەک کەمتر نین...ئەشزانم نەخێرەکەیان لە چ دڵسۆزیەکەوە دیت و چ مەترسیەکیان هەیە کە زۆریشیان من رەنگە لەگەڵیاندا هاوبۆچون بم..بەلام لە دوای ریفراندۆمەوە هەمومان لەم کەشتیەداین..یان غەرق ئەبیت یان بە کەناریکی ئارام ئەگات..سبەی ریفراندۆمە و تەواو ئەبیت بۆ من چ بەلی چ نەخێر گرنگ نیە..ئەوەی گرنگە دوای ئەم پرۆسەیە هەموان ناکۆکیەکانیان هەڵگرین بۆ ناوخۆی کوردستان و لەبەردەم ئەو پێشهاتانەی دێت یەک دەنگ و یەک سەنگەر و یەک ریز بین.

.ئێستاش پێموایە ڕێگەی راستەقینەی گۆرانکاری لە هەریم یان دەولەتی کوردستاندا لە هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی کوردستاندایە کە ئەبیت بەردوام بێت..وەک خۆم لە هێچ هەڵبژاردنێکدا دەنگ بە دەسەڵاتدارانی ئێستای کوردستان نادەم کە بە هۆکاری سەرەکی هەموو خراپەکاریەکانی کوردستانیان ئەزانم..بەس کە کەوتنیە بەر مەترسی و ژیانی دەرەوە هەموو لەیەک سەنگەرداین چونکە بەراست بە هەموو ناکۆکیەکانمانەوە چەندان شتی نێشتیمان هاوبەشمان هەیە کە هەرگیز نابیت لێمان وون بێت،،چەندان مافی هاوبەشمان هەیە کە بە زەروەرەت ئەمانخاتە یەک سەنگەروە..دەنگی خۆت بدە برام بە بەڵی یان نەخێر بەس دوای ئەوە دەست بکەرە ملی براکەت لەبەردەم هەرەشەکاندا یەک ریز بە...ئەمە بۆچووونی منە و بە هیوای ئەوەی داهاتویەکی باشتر چاوەڕیی هەموان بکات.


PM:06:21:24/09/2017

ئه‌م بابه‌ته 16677 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی