بۆ....... ؟
ئازاد جەلال
یه‌كێتی بنه‌ماكانی سایكۆلۆجی ڕیكلامی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به ته‌واوی جێبه‌جێكرد. ڕیكلام له ده‌روناسیدا كاریگه‌ری له%55ی بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێستی مرۆڤه ڕاڕاكان هه‌یه. ئێمه ده‌زانین چه‌ندین كه‌س له گۆڕان مه‌یلی به لای یه‌كێتی هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه له حاڵه‌تی نۆستالۆژیادا ده‌ژین‌و دایمه‌ن خه‌یاڵیان لای تیپی 47ی پیره‌مه‌گروون و 32ی سلێمانی و شه‌پۆلی 75 مه‌تریه‌كه‌یه. له‌ده‌روناسیدا مومكین نیه ئه‌م جۆره كه‌سانه سه‌قامگیر بن.
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی یه‌كێتی به ده‌ستی هێنا پێشبینی ئه‌كه‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆنه یه‌كێتیه‌كان واز له گۆڕان بێنن.
یه‌كێتی زیره‌كانه ئه‌و كه‌سه ڕاڕایانه‌ی به كاریگه‌ری ریكلام یه‌كلاكردوه، دوو هه‌فته پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی پرسیاری له مێشكی هه‌مووماندا دروستكرد. كه‌م شوێن و جێگه هه‌یه تیایدا نه‌نووسرابوو (بۆ)؟ ئه‌مه لای زۆربه‌مان مه‌ته‌ڵ بوو. حیكمه‌ته‌كه‌یش هه‌ر ئه‌وه بوو كه نه‌مانده‌زانی.
ڕۆژی وه‌فاتی د. جه‌مال له سه‌هۆڵه‌كه دانیشتبووم له‌گه‌ڵ دوو گه‌نج كه‌وتمه گفتوگۆ وتم: برایان ئه‌م بۆیه چیه؟ وا هه‌موو شه‌قامه‌كانی ته‌نیوه؟ دانه‌یه‌كیان وتی: وه‌ڵامه‌كه لای منه. ئه‌وه واتای بۆ حه‌رفی بارز ده‌گه‌یه‌نێت من نه‌چوه ئه‌قڵمه‌وه وتم: برا ئه‌وه ڕیكلامی شێركۆن كه نووسراوه بۆ حه‌رفی بارز. یه‌كه‌م ڕۆژی بانگه‌شه وه‌ڵامه‌كه‌م ده‌ستكه‌وت. جگه له‌وه یه‌كێتی ئه‌مجاره‌یان ته‌له‌فزیۆنی له‌سه‌ر ته‌كسی به‌كارهێنا كه له شه‌ودا نه‌تده‌توانی سه‌یری نه‌كه‌ی‌و نه‌یبنی. پسپۆڕانی ڕیكلام ئه‌و كاته قه‌ناعه‌تیان به ڕیكلام زیاتر بوو كه نووسینه‌كان كرانه گڵۆپ و هه‌ڵده‌كرا و ده‌كوژایه‌وه.
یه‌كێتی بانگه‌شه‌كه‌ی چڕ و تا ڕاده‌یه‌كیش بێ قڕه بوو. یه‌كێتی هه‌ڵمه‌تی ماڵ به ماڵی كرد و سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی ته‌له‌فوونی بۆ زۆربه‌مان كرد. سه‌رۆكی لیسته‌كه خۆی به‌شداری ڕیكلام بوو. یه‌كێتی زیره‌كانه پشكی كاندیدی بۆ شه‌هیده‌كانی دانابوو. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یشی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه كه لێی زیز بوون.
له چركه‌ساتی كۆتایدا یه‌كێتی له ته‌نیشتی قوتابخانه‌كانه‌وه سه‌یاره‌ی دانابوو له پشتی جامی سه‌یاره‌كه ئه‌و كاندیده‌ی پێوه بوو كه له‌و سنووره بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه.
ئه‌مه بۆچوونی منه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ڵێن بۆ یه‌كێتی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
خۆ پیاو هه‌ق بڵێ كافر نابێت.
PM:01:32:02/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1478
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی