سەددام حوسێنیش لە مام جەلال خۆش نەدەبوو!

‌ئارێز عه‌بدوڵا

دوای وەستانی شەڕی عێراق - ئێران و کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنفال لە پایزی ١٩٨٨ سەددامی دیکتاتۆر لەوپەڕی دەسەڵات و بەهێزیدا وەها لەخۆبای بوو، وایدەزانی ڕەوڕەوەی مێژوو وەستاوە و ئیدی ئەو سەرۆک و سەرکردە و فەرماندەری بگرە و بکوژەی بێ ڕکابەر و بێ چاودێرە!

 لەوکاتەدا لێبوردنێکی گشتی هەموو بەپێشمەرگە خەڵکی سڤیل دەکرد (جگە لە یەک کەس) بڕیاریدا هەمووان بۆیان هەیە بگەڕێنەوە (عێراق) جگە لە جەلال تاڵەبانی.  

ڕۆژ هاتن و ڕۆژ چوون و کاتێک دادگای عێراقی بڕیاری لە سێدارەدانی سەددام حوسێنی دەرکرد، ئەو مام جەلالەی ئەو لێی خۆش نەدەبوو سەرۆککۆماری عێراق بوو.

ئەو ڕووداوە پەندێکی مێژوویی زۆر گەورەیە. پێویستە هەموو سەرۆکە دیکتاتۆرەکانی دنیا و حزبە تۆتالیتاریەکان و کەسایەتیە لەخۆباییەکان دەرسی لێ وەربگرن، چونکە مێژوو سەلماندویەتی دەسەڵاتدارە هەرە بەهێز و گەمژە لەخۆباییەکان هەرە زەلیلترین کەسایەتی پەراوێزی مێژوو دەبن.


PM:10:04:24/04/2024

ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی