پارێزگاری هه‌ولێر: رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوز-
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەر ره‌چاوكردنی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵك، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری رانه‌گه‌یەندراوە، له به‌رامبه‌ردا رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه13ى نیسانى 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، به ره‌چاوكردنی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌رییان رانه‌گه‌یاندووە، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندترده‌كرێنه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی توشبوون به كۆرۆنا، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نیازی ئه‌وه هه‌بوو قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به ره‌چاوكردنی بار و ژیانی خه‌ڵكی هەرێم رێكاره‌كان كه‌مكرانه‌وه.
ئاماژەی بەوه‌شكرد، له پێشوازی مانگی ره‌مه‌زاندا، جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ده‌بێت، بازاڕ گۆڕانگاری به‌سه‌ردادێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌چاوی ئه‌و داخوازییانه‌ی خه‌ڵكیان كردووە و رێكاره‌كان كه‌مکراونەتەوە.
باسی لەوەشکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی مانگی رەمەزان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و خه‌ڵك زیاتر روو له مزگه‌وت ده‌كات، بڕیاردرا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بکرێنەوە.
دەشڵێت، رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانی مزگه‌وته‌كانه‌وه توند ده‌كرێنه‌وه، به‌شێك له پێداویستییەکانیان بۆ دابینده‌كرێت و له ئە‌مڕۆوه پڕۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
PM:12:55:13/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 5540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت