12 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا


وێستگه‌ نیوز-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێریی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، بەپێی راگەیندراوەکە هه‌زار و 158 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و 12 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 460 تووشبووی دیکەی پێشووش چاکبوونەتەوە.
 
زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوودا لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە کە 555 تووشبووە، زۆرترین گیانلەدەستدانیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە کە 5 کەس بوون.
 
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 133 هەزار و 428 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەش 114 هەزار و 439 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 799 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 
دەقی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:
 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٤١١)
 
١. پشکنین: (١١٠٠٤ پشکنینی نوێ) 
• (٣٤٧٩) هەولێر
• (٢٠٢٣) سلێمانی
• (٤٥٠٩) دهۆك
• (٢٠٠) هەڵەبجە
• (٦١٤) گەرمیان
• (١٧٩) ڕاپەڕین
 
٢. تووشبوو: (١١٥٨ تووشبووی نوێ)
• (١٩٤) هەولێر
• (٢٩٤) سلێمانی
• (٥٥٥) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٧٨) گەرمیان
• (١٧) ڕاپەڕین
 
٣. چاکبوون: (٤٦٠ چاکبوون)
• (٨٨) هەولێر
• (٨٧) سلێمانی
• (٢٥٤) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٢٦) گەرمیان
• (٣) ڕاپەڕین
 
٤. مردن: (١٢ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٣) سلێمانی
• (٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٤٩٥٦٩١ (٥٣٠١٥٥ هەولێر، ٣٣٢٢٩٦ سلێمانی، ٦٢٤٧٣٥ دهۆك، ٨٥٠٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٣٣٤٢٨ (٤٥٢٩٥ هەولێر، ٣٨٩٣٩ سلێمانی، ٤٥٩٨٨ دهۆك، ٣٢٠٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٤٤٣٩ (٣٩٢٨٢ هەولێر، ٣٢٠١٩ سلێمانی، ٤٠١٥٥ دهۆك، ٢٩٨٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥١٩٠ (٤٩٦٧ هەولێر، ٥١٣٨ سلێمانی، ٥٠٠٦ دهۆك، ٧٩ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٩٩ (١٠٤٦ هەولێر، ١٧٨٢ سلێمانی، ٨٢٧ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)
 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
 
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٢ی نیسان ٢٠٢١


PM:03:25:12/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت