تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 24 تووشبوی نوێی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ 24 تووشبووی نوێی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 17 تووشبووش دوای چاكبوونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، تائێستا 132 هەزار و 270 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، 113 هەزار و 959 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 3 هەزار و 786 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:10:57:11/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 6900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت