سەركردەیەكی پارتی كۆرۆنای تێپەڕاند


وێستگە نیوز-
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای نزیكەی مانگێك لەوەرگرتنی چارەسەری كۆرۆنا، ئەو نەخۆشییەی تێپەڕاندووە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "پاش ئەوەی چەند رۆژێك بەر لە جەژنی نەورۆز تووشی پەتای كۆرۆنا بووم و دوای نزیكەی چوار ھەفتە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، سوپاس بۆ خوای گەورە لە ئێستادا ئەم پەتایەم تێپەڕاندوە و تەندروستیشم رۆژ بەڕۆژ بەرەو باشتر و ئاسایی بوونەوە دەچێت".

لەماوەی رابردوودا ژمارەیەك سەركردەی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، هەفتەی رابردووش رەمزی شەعبان، ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە بەهۆی كۆرۆناوە لەوڵاتی توركیا كۆچی دواییكرد.



PM:08:49:11/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 6132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت