ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و غاز هاوکاری عێراق دەکات


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە قۆناغی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق بەڕێوەچوو و هەردوولا جەختیان لەهەماهەنگی لەسەرجەم بوارەکان کردەوە، لەسەر داوکاری حکومەتی فیدڕاڵ بڕیارە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و غاز هاوکاری بەغدا بکات.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەغدا و واشنتن لەبوارەکانی ئاسایش، وزە، تەندروستی، ژینگە، ئابوری، ڕۆشنبیری و پەروەردە هاوکار و هەماهەنگ دەبن و "هیوادارین لە هەمو بوارەکاندا بگەینە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی هاوبەش".

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاجیاکاندا بەگرنگیەوە باسی لێکراوە و داوایانکردوە ئەمریکا هاوبەشی زیاتر لەسەرجەم بوارەکاندا بکات، بەتایبەتی پرسی ڕێککەوتن لەسەر  پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و غاز، کەهاوکار دەبێت لەوەی بەغدا وزەی پێویست لەناوخۆدا دابین بکات.


PM:11:37:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت