دابەشکردنی نەوت لەسلێمانی دەستپێدەکاتەوە



وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەمانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە دابەشکردنی نەوت دەستیپێکردوە، رۆژی شەممە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت  لەشاری سلێمانی بەردەوامی دەبێت و بۆهەر بەرمیلێک نەوتیش بڕی 44 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، رۆژی شەممە 10ـی ئەم مانگە لەسنوری مەڵبەندی پێنج لەشاری سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات لەرێگای کارتی زیرەکەوە.

ئەوەش هاتوە، پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیان پێبێت،  بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی پێشوتریش باسی لەوەکردبوە، لە ناوەندی شاری سلێمانی لەوگەرەکانەی کە پارساڵ پرۆسەکە لەو شوێنەدا وەستابوو، دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت بە نرخی 44 هەزاردینار بۆ  هەر بەرمیلێک لەڕێگای کارتی زیرەکەوە.


PM:11:03:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت