لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیاران رونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی دوای 15ی تەمموزی 2014 گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردوە، تائێستا بەسێ قۆناغ 71.84٪ پارەکەنیان وەرگرتووە و قۆناغی چوارەمیشیان لەلای وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ماوە.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی لەرونکردنەوەیەکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، "پرسیارێکی زۆرمان لێ دەکرێت سەبارەت بە بڕی ئەو پارەیەی کە بۆساڵی 2014 تەرخان کراوە، بۆ ساڵی 2014 ئەو جووتیارانەی لە دوای 15ی7ی2014 گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە بەڕێژەی 71.84٪ پارەکەنیان وەرگرتووە بەسێ قۆناغ".

ئەوەش هاتووە، "واتە هەر جووتیارێک بە بەهایی یەک ملیۆن دنیار گەنمی ڕادەست کردبێت بڕی 718 هەزار دیناری وەرگرتووە".

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، بە هەرسێ قۆناغەکە بڕی 282 هەزار دیناری لای وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ ماوە.

پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی  2014، 2015 و 2016 کە بەغدا لەکاتی خۆیدا رەوانەی نەکردون بریتییە لە 576,885,000,000 (پێنج سەد و حەفتا و شەش ملیار و هەشت سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن) دینار، لەو بڕەش تائێستا 268,892,500,000 (دوسەد و شەست و هەشت ملیار و هەشت سەد و نەوەت و دو ملیۆن و پێنج سەد هەزار)ی خەرج کراوە.


PM:10:17:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو