پارێزگارى هەولێر لەبارەی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدوێت

‌دیمەنی ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ هەولێر

وێستگەنیوز-

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، ئاستى پابەندبوونى هاوڵاتییان بە بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە "ئاستێکى باشدایە" و بەو پابەندبوونەى لەخەڵکدا دەبینن،  چاوەڕێ دەکرێت ببێتە هۆى نزمبوونەوەى ئامارەکانى تایبەت بە کۆرۆنا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر راگەیاندنی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای هەولێر ئاستی پابەندبوونی هاوڵاتیان لەئاستێکی باشدایە و ئەگەر ئەمشەو رێوشوێنەکان زۆر توندیش نەبن، لە رۆژانى داهاتوو ئەوانە سزا دەدرێن کەپابەندی رێنماییەکان نابن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا دوکان و بازاڕەکان داخراون و جوڵەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیش سنوردار کراوە، بۆیە بەو پابەندبوونەى لەخەڵکدا دەبینن،  چاوەڕێ دەکرێت ببێتە هۆى نزمبوونەوەى ئامارەکانى تایبەت بە کۆرۆنا.

لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتژمێر 8:00ی ئەمشەوەوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی بەیانی لەرۆژانی 8-12ی ئەم مانگە، قەدەغەی هاتوچۆ کەوتەبواری جێبەجێکردنەوەی و هێزە ئەمنییەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەسەر شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوە.



PM:10:14:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت