نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی سەبارەت بەدیالۆگی عێراق- ئەمەریكا بڵاوكردەوە

‌نێچیرڤان بارزانی

وێستگە نیوز-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەتویتێكدا رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لەگەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی عێرراق- ئەمەریكا دەكەن و هیوادارن ئەنجامی باشی هەبێت.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەتویتێكدا رایگەیاندووە، گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی عێراق- ئەمەریكا هەنگاوێكی گرنگ و بەرەوپێشچوونێكی ئەرێنییە بۆ ئایندەی پەیوەندییەكان و بەرژەوەندی هاوبەش لەهەموو بوارەكاندا، دەستخۆشی و پشتیوانی لێدەكەن، هیوادارن لەهەموو رووەیەكەوە سەركەوتن و ئەنجامی باشی هەبێت.

لەساڵی رابردووەوە دیالۆگی ستراتیژی عێراق- ئەمەریكا دەستی پێكردووە و مەبەستیش لێی بەرەو پێشچوونی زیاتری پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتە.


PM:07:17:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت