سلێمانی، ئەو تۆمەتبارەی دزی لەماڵێك كردبوو دەستگیركرا


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە دوێنێ لەژێر هەڕەشەی چەكدا، دزی لەماڵێك كردبوو.

وێستگە نیوز لەتێلیگرام جۆین بكە

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پاش ئەوەی دوێنی لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك ھەڵیكوتابوە سەر ماڵێك كە تەنھا ژنێكی بەتەمەن لەماڵەكەدا بوو، لەژێر ھەڕەشەی چەكدا بڕی 65 ھەزار پاوەند، 35 ملیۆن دیناری عێراقی، 13 هەزار دۆلار و بڕێك ئاڵتونی دزیبو، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەنجامدەری تاوانەكە دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەنراوەكە، مەفرەزەكانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (ئ، ك، م) لەدایكبوی 1995 بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا، دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارە و ئاڵتونانەدا كە دزیبوی، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەكەی تۆمەتبار بەكاریهێناوە لەكاتی تاوانەكەدا.


PM:06:50:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو