قوباد تاڵەبانی: ئاسانكاری زیاتر بۆ وەبەرهێنانی پیشەسازی و كشتوكاڵ دەكەین
وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەك حكومەت گرنگی زیاتر بەكەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی دەدەن و دەیانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لەو دوو كەرتەدا بكەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوتاری دانانی بەردی بناغەی كارگەی شەكری بتوێن رایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە ستراتیژییە و حكومەت بەتەنها ناتوانێت هەموو كارێك بكات، بۆیە ئەگەر خەڵكی تر هەبن باشتر لەحكومەت پڕۆژەكان بكەن كارێكی باشە و دەرفەتیش بە كەرتی تایبەت دەڕەخسێنێت، وەك حكومەتیش گرنگی زیاتر بەوەبەرهێنی ستراتیژی دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەم پڕۆژانە زانكۆكان بەبازاڕەوە گرێ دەدرێنەوە و بەهەزاران هەلیكار بۆ خەڵك دەڕەخسێنن، بۆیە حكومەتیش پڕۆژەی دیكەی كشتوكاڵی هەیە، دوای پەسەندكردنی بودجەی عێراق و ئامادەكاری بودجەی كوردستانیش، دەستكراوە دەبن بۆ دابینكردنی هەلیكاری زیاتر.
PM:03:00:08/04/2021
ئهم بابهته 3328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت