زانیاری نوێ سەبارەت بەجێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ لەسلێمانی


وێستگە نیوز-
وا بڕیارە لەئەمشەوەوە قەدەغەی هاتووچۆی نیمچەیی لەهەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان پێناچێت ئەو بڕیارە لەشاری سلێمانی بەتەواوی بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وێستگە نیوز لە نێتگرام جۆین بكە

بەهۆی زۆربوونی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان، شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بەجێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆی نیمچەیی لەهەرێم واتە قەدەغەی هاتووچۆی ئوتومبیل و پیادە لە كاتژمێر 8ی شەو تا 6ی بەیانی تا چوار رۆژ.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز كە لەسەرچاوەیەكی ئەمنییەوە دەستیكەوتوون، پێناچێت بەئاسانی ئەو بڕیارە لەشاری سلێمانی و دەوروبەری جێبەجێ بكرێت، سەرچاوەیەكی ئەمنی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، رەنگە هەندێك مەفرەزە لەهەندێك شەقامی سەرەكی دابنرێن، بەڵام وەك بەزۆركردن لەخەڵك بۆ چوونەوە ماڵەوە زەحمەتە جێبەجێ بكرێت.

هەر بەمەبەستی كەمكردنەوەی تووشبوانی كۆرۆنا، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە حكومەتی هەرێم دەستیكرد بەداخستنی چەند شوێنێك لەكاتژمێر 9ی شەوەوە تا 6ی بەیانی ئەوانیش (كافتریا و چێشتخانە و شوێنە ئاینییەكان و قوتابخانەكان).


PM:02:41:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت