عه‌لی حه‌مه ساڵح: هێنانی ئاژه‌ڵی قاچاخ ده‌ستیپێكرده‌وه
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی 50 رۆژ هێنانی ئاژه‌ڵی قاچاخ له فیشخاپووره‌وه راگیرا، جارێكی تر هێنانی ئاژه‌ڵی قاچاخ ده‌ستیپێكرده‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: ماوەی 50 رۆژە ئاژەڵی سووری قاچاخ راگیرا، ئەمە سودێکی باشی گەیاندوە بە بەرھەمی ناوخۆ، به‌ڵام دیسانەوە پرۆسەی ھێنانی ئاژەڵی قاچاخ دەستپێکردوەتەوە، ئەم ڤیدۆیە ھێنانی ئاژەڵی قاچاخە لە فیشخابورەوە.
به وته‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح، وەزارەتی کشتوکاڵ ده‌ڵێن ئەوان ھیچ رێگا پێدانیان بۆ نەکردوە، ھیچ پشکنینین و کەرەنتینەیەک ناکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە: ئەوانەی ئەم پرۆسەی قاچاخیە دەکەن مانگانە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت، بەڵام زیاتر لە 40 ھەزار ئاژەڵدار دەکەنە قوربانی.
ده‌شڵێت: "داواکارم ئەم قاچاخیە رابگیرێت، جگە لە یاسا شکێنی و زیان لە بەرھەمی ناوخۆ، مەترسی نەخۆشی ھەیە"، ئایا ئەوە کێیە لە خەتی سحێلاوە بەنایاسایی سەدان بارھەڵگری قاچاخ داخڵ بکات! دەسەڵاتی ھەیە ھەزاران ئاژەڵدار مایەپوچ بکات؟".
PM:01:16:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت