پارێزگاری ههولێر: بازگهكان له كاتژمێر ههشت دادهخرێن
ساڵی رابردوو قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری ههولێر روونكردنهوهی زیاتر له سهر بڕیاری قهدهغهی هاتوچۆی نیمچهیی دهدات و رایدهگهیهنێت، بازگهكان له كاتژمێر ههشتی شهوهوه دادهخرێن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: ئەرکەکان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە، زێرەڤانی، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، فریاکەوتن و ئاسایش دابەشکراون، لە کاتژمێر شهشی ئێوارەی ئەمڕۆ ئامادەکارییەکان بۆ قەدەغەی سنوورداری هاتوچۆ دەکرێن و لە کاتژمێر ههشتیش دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی: "لە کاژێر ههشتهوە بازگەکانی هەولێریش دادەخرێن و داوای لە هاونیشتمانیان کرد کە لەکاتی قەدەغەی نیمچەیی هاتوچۆدا نەیەن و خۆیان ماندوو نەکەن".
پارێزگاری هەولێر وتیشی: "لە کاتژمێر هەشتی ئەمشەو لە سەرتاسەری کوردستان نیمچە قەدەخەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت، بۆیە داوامان لە هاووڵاتییانی بەڕێز و ئازیزی شارە خۆشەویستەکەمان و سنووری پارێزگای هەولێر هەیە بەتەواوی پابەندی ئەو بڕیارانە بن".
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد: "بە رەچاوکردنی دۆخی گوزەرانی کاسبکاران و فەرمانبەران و هاتوچۆی رۆژانەی هاووڵاتییان ئەو بڕیارانە دراون کە تاوەکو 12ی مانگ بەردەوام دەبێت، بە هیوای ئەوەی لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا، رێژەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا دابەزێت، تا بتوانین لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا پێداچوونەوەیەک بە پلانەکە بکرێت و لەگەڵ ئەو مانگە پیرۆزە بگونجێندرێت".
بە وتەی پارێزگاری هەولێر، "لە کاتژمێر 06:00ی ئێوارەوە ئامادەکارییەکان دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 08:00ی شەو دەچنە واری جێبەجێکردنەوە، هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، زێرەڤانی، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش ئەرکەکانیان بەسەردا دابەشکراوە، لە کاتژمێر 06:00وە دەست بە دانانی بازگەکانی ناو شار دەکەین، لە قەزا و ناحیەکان و رێگە گشتییەکانیش دەست بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان دەکرێت، تەواوی بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێریش راسپێردران لە کاتژمێر 08:00ـەوە بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ دەکەن، تا کاتژمێر 06:00ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەرییە".
AM:11:34:08/04/2021
ئهم بابهته 15904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت