به‌ڕێوەبەرێک لە دادگای هه‌ولێر به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری خۆیەتی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی نیسانی 2021، کامه‌ران جه‌لیل، بەڕێوه‌بەری خۆیەتی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر دوای چەند رۆژێک مانەوەی لەنەخۆشخانە بەهۆی تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
کامەران جەلیل زیاتر له مانگێك بووه تووشی كۆرۆنا بووه و ته‌رمه‌كه‌شی لە گۆڕستانی پیرزین بەخاک سپێردرا.
ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست كۆرۆناوه تادێت خراپتر ده‌بێت و تائێستا 128 هه‌زار و 264 كه‌س تووشبوون، له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و 756 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه.
AM:11:26:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 8116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت