قوباد تاڵه‌بانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ستراتیژی کارگەی شەکری بتوێن داده‌نێت
قوباد تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی راده‌گه‌یه‌نێت.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكرده‌وه: ئەمرۆ پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021، كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان، بەردی بناغەی پرۆژەی بنیاتنانی كارگەی شەكری بتوێن لەدەڤەری راپەڕین دادەنێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پرۆژەكه پڕۆژه‌یەكی ستراتیژییە و ھەزاران ھەلی كار دەرەخسێنێت و رۆژانە سەدان تۆهن شەكر بەرھەم ده‌هێنێت.
AM:10:56:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت