زاناکان توێژینەوەکانیان لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی منداڵان ڕادەگرن

‌تاقیکردنەوەی زانستی ڤاکسینی کۆڤید-19 ی ئۆکسفۆرد

وێستگە نیوز-

تاقیکردنەوەیەکی زانستی ڤاکسینی کۆڤید-19 ی ئۆکسفۆرد -ئەسترازەنێکا کە منداڵ و نەوجەوانی تێدابوو لەلایەن لێکۆڵەرانی ئۆکسفۆردەوە ڕاگیرا، "لە کاتێکدا ڕێکخەرانی دەرمانی بەریتانیا پێداچوونەوە بەسەر ئاستی پارێزراوی بەشی دووەمی ڤاکسینەکە دەکەن".


ئاژانسی ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی بەریتانیا، پێداچوونەوە بەسەر شیاوی پەیوەندی نێوان ڤاکسینەکە و مەینی خوێن لەسەرانی جیهاندا دەکەن، لە ناویاندا چەند وڵاتێکی ئەوروپاش. هەتا ئێستا 30 حاڵەتی خوێن مەین لە نێو 18 ملیۆن بەشی ڤاکسین لە سەرانسەری کیشوەری ئەروپا بەدیکراوە کە چەند کەسێکیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێێ دەرئەنجامە سەرەتاییەکان و شیکردنەوەکان، "زۆربەی حاڵەتەکان مەینی خوێن بووە لە خوێنبەرەکان بۆ مێشک و بووەتە هۆی جەڵتەی مێشک".

مارکۆ کاڤالێری سەرۆکی هەڵمەتی کوتانەکان بۆ ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە، بە ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی ڕاگەیاند، "ئاژانسەکە ئامادەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندییەک لە نێوان ڤاکسینەکەو مەینی خوێن، بەڵام ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکیدا کە لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوکراوەتەوە نکوڵی لەوە دەکات و دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامەکە چوارشەممە یان پێنجشەممە ڕابگەیەندرێت".

ڤاکسینی ئۆکسفۆرد-ئەسترازەنێکا بووەتە جێگای مشتومڕ لە سەرانسەری جیهاندا، لە سەرەتادا بەهۆی نەبوونی زانیاری لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکانی قۆناغی کۆتایی لەسەر کاریگەریی لەسەر کەسانی بەتەمەن، کە هەوڵەکانی کوتانی لە سەرتاسەری ئەوروپا خاو کردۆتەوە. بەشێکی زۆر لە وڵاتان بەهۆی گومانەکان لەسەر خوێن مەین کوتانی ئۆکسفۆرد-ئەسترازەنێکایان ڕاگرتووە.



PM:06:15:07/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو