هاوپەیمانی عەرەبی تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز-

هاوپەیمانی عەرەبی کەلەلایەن سعودیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی راگەیاند کە شەوی رابردو ژمارەیەک ناوچەی دانیشتوانی لەرۆژئاوای سعودیە بەئامانج گرتوە.

هاوپەیمانی عەرەبی لەراگەیاندنێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوشکردوە، حوسییەکانی یەمەن لەرێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هەوڵێکی "دوژمنکارانە"یان دەستپێکردوە بۆ بەئامانجگرتنی ناوچەکانی دانیشتوان لەناو خاکی سعودیە.

ئەوەش هاتووە، لەو چوارچێوەیەشدا شەوی رابردوو لەرێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە هەڵگری مادەی تەقینەوە بووە  ناوچەکانی رۆژئاوای سعودیەیان بەئامانج گرت و هێزەکانیشیان رێکاری گونجاویان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی گرتوەتەبەر.


AM:08:53:07/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت