کارمەندە ونبووەکەی هاتوچۆی هەڵەبجە دۆررایەوە و دەستگیرکرا
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه چه‌ند ڕۆژێك دیار نه‌مابوو و دەوترا "وونبووە" له‌بازگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا كه به ئه‌نقه‌ست خۆی ون كردبوو.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سێشەممە 6ی نیسانی 2021 ڕایگەیاند، "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌واڵی دیار نه‌مانی كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتوچۆی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌وڵه‌بجه به‌ناوی (سەلاح حەمه‌كەریم حەمه‌غەریب) بڵاوکرایەوە کە له بنكه‌ی هاتووچۆی بیاره ده‌وامی كردووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌شی بازگه‌كانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیمان له بازگه‌ی خورماڵ له‌كاتی هاتوچۆیدا ده‌ستگیر كرا‌و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ناوبراو به‌ئه‌نقه‌ست خۆی ونكردووه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هۆكاری خۆونكردنەكەشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕادەست به بنكه‌ی پۆلیسی بیاره ده‌كرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌ڕاوی ونبوونی له‌وێ بۆ كراوه‌ته‌وه."
PM:09:14:06/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 11444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت