بودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی 2021 کە هەفتەی رابردوو لە پەرلەمان پەسەندکرا، رەوانەی سەرۆک کۆمار کرا بۆ واژۆکردنی.


راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو، سەرۆک کۆمار یاساکە پەسەند بکات؛ دواتر، یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پاش زیاتر لە شەش مانگ و 17 جار لە هاتوچۆی شاندی هەرێم بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدادا، لەکۆتاییدا گەیشتن بە رێککەوتن و ماددەی 11ش لە پرۆژەیاساکەدا کە تایبەتە بە کورد پەسەندکرا.

بەپێی پرۆژەیاساکە، حکومەتی هەرێم پابەند دەکرێت بەوەی، لەو بەشە بودجەیەی بۆی دەنێردرێت مووچەی مووچەخۆرانی لێبدات.


PM:04:57:06/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو