له هه‌ولێر پیاوێك به جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه سواڵ ده‌كات
وێنەکە تۆمەتبارەکەیەو لە فەیسبوکی پۆلیسی هەولێر وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و پیاوه‌ی به جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه له شه‌قامه‌كان به خوشه‌زاكانی سواڵی ده‌كرد ده‌ستگیر كراوه.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كەوا بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزە (سواڵ) ی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش. ع. ب) و دەستگیری بكەن، كە پیاو بوو و خۆی كردبووە ئافرەت و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد.
ئه‌وه‌ش هاتووه: تۆمەتباره‌كه، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكارهێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 390ی لە یاسای سزادانی عیراق، راگیرا.
PM:02:26:06/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت