بۆچارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی، بەنداوێک لەسەر رووباری دیجلە دروستدەکرێت

‌بەنداوی موسڵ

وێستگەنیوز-

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند،  بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی کەم ئاوی و زیادکردنی روبەری کشتوکاڵی، بڕیاردراوە بە بنیاتنانی بەنداوێکی نوێ لەسەر رووباری دیجلە و لە باکووری بەنداوی مووسڵ.

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەنداوەکە نزیکە لەناوچەی سنووری عێراق لەگەڵ تورکیا و سووریا و لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەم ئاوی.

ئەوەش هاتووە، بەمەبەستی دەستپێکردنی پڕۆژەکە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای جیھانیی و تەواوکردنی هەنگاوە هونەری و سەرەتاییەکان، بڕیاریشە لەداهاتوویەکی نزیکدا دەست بکرێت بەکارکردن بۆ دروستکردنی ئەو بەنداوە.


AM:09:14:06/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت