له پرسهیهكدا 14 ژن بریندار بوون
وێستگه نیوز ـ
لە پرسەیەکدا بەهۆی کەوتنی ستارەی خانوویەکەوە 14 ژن برینداربوون کە برینی چواریان سەختە.
میدیاکانی عیراق بڵاویان کردەوە، لە گوندی زراعیەی سەر بە ناحیەی بەنی سەعد لە پارێزگای دیالە لە پرسەیەکدا ستارەی خانویەکی کۆن رووخاوە و بەهۆیەوە، 14 ژن بریداربوون کە چواریان برینەکانیان سەختە.
ئەوەشیان خستەڕوو، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و کۆتایی بە پرسەکە هێندراوە.
شێوازی پرسە گێڕان لە عیراق و ناوچەکەدا بەجۆرێکە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە ماڵێکدا کۆدەبنەوە و قەرەباڵغیەکی زۆر دروستدەکەن.
PM:02:18:05/04/2021
ئهم بابهته 13456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت