كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانی كردنی گه‌لی كورد

‌دیمەنێک لە کۆڕەوەکەی بەهاری 1991ی گەلی کورد..

وێستگه‌ نیوز ـ
لە یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688 و ده‌رچوونی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین، ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و ده‌ڵێت، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا.



كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند: "لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە سەرو هێڵی 36 لە عیراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد".

راشیگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵدا".


AM:09:44:05/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو