هەوڵی ئەنجامدانی "کودەتا" لە ئوردن شکستیهێنا


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی ئوردن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە بەرپرسی پێشوی دیوانی شاهانە و ژمارەیەک بەرسی باڵای ئەمنی دەستگیرکراون کە نزیک بوون لە هەمزە بن حسێن، شازادەی جێنشینی پێشوو و برای مەلیک عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن، ئەوەش لە میدیاکانی ئەو وڵاتەوە وەک راگەیاندنی شکستهێنانی  "کودەتا" ناوبرا.

ئاژانسی هەواڵی ئوردن لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، (عوض الله) سەرۆکی پێشوی دیوانی شاهانە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی "بەهۆکاری ئەمنی" دەستگیرکراون.

پەیوەست بەم بابەتەش رۆژنامەی Washington Post باسی لەوەکردوە، هەمزە بن حسێن شازادەی جێنشینی پێشوو و دەیان بەرپرسی باڵای ئەمنی بە تۆمەتی هەڕەشە لەسەر ئارامی وڵات دەستگیرکراون.

ئەوەش هاتوە، بەرپرسانی دیوانی شاهانەی ئوردن باوەڕیانوایە "پلان و گەلەکۆمەکییەک هەیە بەهاوکاری ژمارەیەک کەسایەتی، سەرۆک هۆز و بەرپرسانی ئەمنی"، کە لەلایەن ئەندامێکی خێزانی شاهانەوە بەڕێوەدەبرێت.

لەئێستادا رێکاری ئەمنی توند لەناوچەی "دابوق" گیراوەتەبەر کە نزیکە لەکۆشکی شاهانەی ئوردن و چاوەڕێ دەکرێت لەچەند کاتژمێری داهاتوودا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسی دیکەش دەربکرێت.


PM:09:49:03/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 9004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت