ئه‌گه‌ر بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت كازمی ده‌توانێت چی بكات؟

‌مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
شارەزایەکی ئابووری عیراقی رایگەیاند، لە کاتی پەسەندنەکردنی پرۆژەیاسای بودجەدا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران دەتوانێت دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت و باری لەناکاوی ئابووری رابگەیەنێت.


سه‌فوان قوسه‌ی، شاره‌زای بواری ئابووری عیراق به‌ میدیاکانی راگەیاندووە، په‌سەندكردنی بودجه‌ پێویستی به‌وه‌یە گوێ له ‌بیروبۆچوونی شاره‌زایانی بواری ئابووری بگیرێت، پێویستی به‌وه‌ نییه‌ بازنه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌ سیاسییه‌كان فراوان بكرێت.

باسی لەوەشکرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عيراق، پێویستی به‌ یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی دارایی هه‌یه‌ و "ئێمەش پێویستمان به‌ یاسایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئیداره‌دانی داهاتی نه‌وتی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، له ‌ئه‌گه‌ری شكستهێنان و پەسەندنەکردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌توانێت باری له‌ناكاوی دارایی رابگەیەنێت و راگرتنی جوڵه‌ی خه‌رجی حكومه‌تیش، دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ته‌واوه‌تی له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دەبێت.

شەوی رابردوو، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد کە ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتن ئەنجام دەدرێت بۆ دەنگدان لەسەر بودجە.


PM:02:02:31/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت