كازمی نرخی دۆلاری یه‌كلا كرده‌وه‌

‌مستەفا کازمی

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند، نرخی ئێستای دۆلار بە بڕیاری بانکی ناوەندی و بە پشتبەستن بە ستراتیژ و روئیای پێویست دراوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.


مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی لەوەکرد، پرۆژەیاسای بودجە پێداوسیتییەکانی وڵات پڕدەکاتەوە. دەشڵێت، "لە داهاتوودا ئاستی گەشەی یەدەگی دراوی نەختینەیی عیراقی دەبینین و پێویستە چاوەڕێ بکەین".

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە بەهۆی هەوڵەکانی پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی بودجە و بە مەرجگرتنی دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دەنگدان لەسەری لەلایەن چەند لایەنێکی سیاسیەوە، بازاڕی دراو ناجێگیریەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوام نرخی دۆلار لە هەڵکشان و داکشاندایە.



PM:07:42:30/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 15248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت