کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس کەوتەوە سەر رێڕەوی خۆی
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
کەشتی ئێڤەرگیڤن کە بۆ ماوەی شەش رۆژ لە نۆکەندی سوێس گیری خواردبوو بەهۆی 10 بارهەڵگری گەورەوە و لە چوار ئاراستەی جیاوازدا خرایەوە سەر رێڕەوی ئاسایی خۆیی، بەمەش دەروازەی نۆکەدەکە بەڕوی کەشتیوانی نێودەوڵەتیدا کرایەوە و جموجوڵە بازرگانییەکان دەست پێدەکاتەوە.
ئوسامە رەبیع سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بە هۆی بەکارهێنانی 10 بارهەڵگری گەورەوە و لە چوار ئاراستەی جیاوازدا دەستکراوە بە هەوڵەکانی جوڵەپێکردنی کەشتی ئێڤەرگیڤن.
راشیگەیاند، دابەشکردنی بارهەڵگرەکان بەمەبەستی راکێشانی بەشی پێشەوەی کەشتیەکەیە بە ئاراستەی باکورە کە هەریەک لە بارهەڵگری "بەرەکەی 1" و "عیزەت عادل" و بە هێزی 160 تەن رایدەکێشن. هاوکات، چوار بارهەڵگری دیکە پاڵ بە بەشی دواوەی کەشتییەکەوە دەنێن.
ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو بارهەڵگری "عەبدولحەمید یوسف" و "مستەفا مەحمود" و بە گوڕی 70 تەن و بارهەڵگری "پۆرسەعید1" و "پۆر سەعید 2" هاوکاری بارهەڵگرەکانی دیکە دەکەن.
باسی لەوەشکرد، دوو بارهەڵگری دیکە کە یەکێکیان APL GUARDی هۆڵەندییە یە و بە هێزی 285 تەن پاڵ بە بەشی دواوەی کەشتیەکەوە دەنێن، هاوکات، بارهەڵگری مارادیف و کەشتییەکانی "بژی میسر1" و "بژی میسر2" بەرەو باکور کەشتیەکە رادەکێشن.
AM:08:16:29/03/2021
ئهم بابهته 3888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت