لیوا قاره‌مان كه‌مال: به‌م نزیكانه‌ موچه‌ى سێ مانگى لیواكانى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز- سروه‌ ئه‌حمه‌د
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه‌ موچه‌ى لیواكانى پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات به‌ڵام كاته‌كه‌ى دیارینه‌كراوه‌.

لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ وێستگه‌ نیوزى راگه‌یاند، تا ئێستا رۆژى دابه‌شكردنى سێ موچه‌كه‌ى لیواكانى پێشمه‌رگه‌ دیارینه‌كراوه‌ و نه‌گه‌شتۆته‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دابه‌شكردنى موچه‌ى لیواكانى پێشمه‌رگه‌ له‌ كاتێكى نزیكدا ده‌بێت و دوور نیه‌ كاته‌كه‌ى.

رۆژی 21ى شوباتى 2021، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن. کێشەی مووچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەرکراوە و لەو مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە وەردەگرن.


PM:03:25:23/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 13048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت