رۆژى پێنجشه‌ممه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی ئازاری 2021، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت به لێبڕینی سه‌دا 21.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت، واتە دابەشکردنی مووچەش بە لێبڕینی 21% دەبێت، مووچه‌ی پله باڵاكانیش به لێبڕینی سه‌دا 50 دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 25ی ئازاری 2021، مووچه‌ی مانگی ئازاری وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌ی 70 و 80، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، لیوای نه‌وت و ره‌گه‌زنامه دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی شه‌ممه 27ی ئازاری 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 28ی ئازاری 2021، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای مین، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 29ی ئازاری 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی سێشه‌ممه 30ی ئازار مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و رۆژی چوارشه‌ممه 31ی ئازاری 2021، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:12:35:21/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 23076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت