فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
لۆگۆی یەکێتی
وێستگەنیوز-
فراكسیۆنی یه‌كێتی له پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی دەزگایەکی راگەیاندن رەتدەکەنەوە کە باسی لەوەکردوە به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌شداریان له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای دادگای فیدڕاڵی نه‌كردوە، جەختیش دەکاتەوە یه‌ك ده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێستین به‌رامبه‌ر كۆی پێشهاته سیاسی و مه‌سه‌له یاساییه‌كان.
به‌ختیار شاوه‌یس، وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویانكردوه‌ته‌وه گوایه به‌شێك له‌ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نه‌چونه‌ته ژوره‌وه و به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان نه‌كردوه، به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه هه‌مواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.
ئەوەش هاتووە، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتیی پێكه‌وه هه‌موومان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بووین و یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێستین به‌رامبه‌ر كۆی پێشهاته سیاسی و مه‌سه‌له یاساییه‌كان.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا له‌هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ن كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تۆماری ڤیدیۆیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆئه‌وه‌ی زیاتر "راستی و مسداقیه‌تی كه‌ناڵه‌كان ده‌ربكه‌وێت".
PM:09:10:18/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 5040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت